گۆڤاری خۆرهه‌ڵات

گۆڤاری خۆرهه‌ڵات

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی گۆڤاری خۆرھه‌ڵات - زانکۆی کوردستان
گۆڤاری خۆرهه‌ڵات

گۆڤاری خۆرهه‌ڵات

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی گۆڤاری خۆرھه‌ڵات - زانکۆی کوردستان

ئاگاداری

دانیشتنی ئەندامانی نوێی گۆڤاری خوێندکاریی خۆرھەڵات

هه‌واڵ

نوێترین ژماره‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات (ژماره‌ی 12 - تایبه‌ت به کوردانی خۆراسان) ئێستا ئاماده‌ی داگرتنه.


هه‌روه‌ها له لای چه‌پی ماڵپه‌ڕه‌که، ده‌توانن ژماره‌کانی پێشووی خۆرهه‌ڵات دابگرن و که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن.


لینکی ژماره‌کانی (9) و (10) و (11)ش نوێ کرانه‌وه. هه‌موو ئه‌م ژمارانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی 4Shared داندراون.


(بۆ داگرتنی هه‌ر کام له‌م ژمارانه، ده‌بێ له‌سه‌ر لینکی تایبه‌ت به خۆی کلیک بکه‌ن تا بچنه ناو ماڵپه‌ڕی 4Sharedـه‌وه. له پاشان له ڕێگای ئیمه‌یلێکه‌وه حیسابێک بۆ خۆتان ساز بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خۆڕایی داگرتن (دانلۆد) بکه‌ن)

دوایین ژماره‌ی خۆرهه‌ڵات بڵاوکرایه‌وه


ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه، دوایین ژماره‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات له چاپ درا و له کۆلێژه‌کانی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایه‌وه. مژاری سه‌ره‌کی ئه‌م ژماره‌یه‌ی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر کوردانی خوراسان بوو که له چه‌ند به‌شی جۆربه‌جۆر پێکهاتووه. له‌م ژماره‌یه‌‌دا له وێژه‌ و ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می کوردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه تا بواری وه‌رزش و هونه‌ر باس کراوه. هه‌روه‌ها دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نووسه‌ری هێژای خۆراسان، "که‌لیموڵا ته‌وه‌حودی" ساز دراوه که له‌م ژماره‌یه‌دا هاتووه.



به‌م زووانه فایلی پی‌دی‌ئه‌فی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه داده‌نرێت...

هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری چوونه ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه

 

(ئاسۆشه‌یتد پرێس) – له‌م وێنه‌یه‌دا که UNHCR پێشکه‌شی کردووه و له ڕۆژی پێنج شه‌مه، 15ی مانگی ئووتی ساڵی 2013 گیراوه، په‌نابه‌رانی سووری دیارن که ئه‌و دیو سنووری سووریا بوونە‌وه و له ڕێگای پێشخابووری دهۆکه‌وه به‌ره‌و خاکی عێراق دێن. کومیسێونی باڵای په‌نابه‌رانی UN که‌مپێکی گواستنه‌وه‌ی خێرای ساز کردووه که نزیکه‌ی 2000 په‌نابه‌ر له خۆی ده‌گرێ. ئه‌فسه‌رانی UNHCR ده‌ڵێن نزیکه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر له باکووری عێراقه‌وه هاتوونه‌ته نێو خاکی ئه‌م وڵاته‌وه، که زۆربه‌یان له ڕێگای پردێکی تازه‌سازکراو له‌سه‌ر چۆمی دیجله‌ی پێشخابووره‌وه تێده‌په‌ڕێن.


به قه‌ڵه‌می ئاسۆشه‌یتد پرێس، بڕواری 19ی ئووت

و. له ئینگلیزییه‌وه: باوه‌ڕ


به‌غدا – ئه‌فسه‌رانی UN ڕۆژی دووشه‌مه ڕایانگه‌یاند: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌یان هه‌زار کوردی سووری له ڕێگای پردێکه‌وه به‌ره‌و خاکی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی عێراق داخڵی خاکی ئه‌و وڵاته بوون. ئه‌م کۆڕه‌وه به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شه‌پۆله‌کانی په‌نابه‌ری له سووریا – له دوای ده‌سپێکردنی شۆڕشی خه‌ڵکی سووری له دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د– دێته هه‌ژمار.

کۆڕه‌وی له ناکاوی نزیکه‌ی 30000 سووری له چله‌ی هاوینی ئه‌مساڵدا بارودۆخێکی خراپی هیناوه‌ته گۆڕێ و تیمه‌کانی یارمه‌تیده‌ر و حکوومه‌تی هه‌رێمی، به هۆی جیرانه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتی سووریا و شه‌ڕی دوو و نیو ساڵه له‌و وڵاته، خستۆته کێشه‌وه تا یارمه‌تی په‌نابه‌ران بده‌ن.

ئه‌و پیاو و ژن و منداڵه کوردانه‌ی ئه‌م کۆڕه‌وه‌یان ساز داوه، تێکه‌ڵی ئه‌و یه‌ک ملوێن و نۆسه‌د هه‌زار سووریه بوون که له‌م قه‌تڵ و عامه بێ ڕه‌حمانه‌یه‌ی سووریا ڕایان کردووه و په‌نایان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه هێناوه.

"ئه‌مه شه‌پۆلێکی په‌نابه‌ریی بێ وێنه‌یه، نیگه‌رانیی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ڕێگا کراوه‌کانی سنووره‌وه ئه‌و دیو ده‌بنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌کیشیان ئه‌گه‌ر هه‌بێ، زۆر که‌مه." ئه‌وه وته‌ی ئالان پاول بوو؛ سه‌رۆکی تیمی خۆبه‌خشیی بریتانیایی "نه‌جاتی منداڵان".

کێشه‌ی په‌نابه‌ران له عێراق هێشتا به ته‌واوی گوێی پێ نه‌دراوه و نزیکه‌ی نیوه‌یان منداڵن، ئه‌و منداڵانه‌ی شتگه‌لێک به چاو ده‌بینن که هیچ زارۆکێک نابێ بیبینێ. ئالان پاول له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه به‌مه کرد و گوتیشی که هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌سه‌ر سنوور ماونه‌وه و چاوه‌ڕێن ناونووسیان بۆ بکرێ.

  ادامه مطلب ...

وەرگێڕانی داستانێکی ئه‌حمه‌د شاملوو

شوانی درۆزن

نووسەر: ئەحمەد شاملوو
وەرگێڕ: کۆسار ڕەسوڵی

( ده‌قی فارسیی ئه‌م داستانه ده‌توانن له‌م لینکه وه‌ربگرن. پاسوۆرد: www.98ia.com )


سەرانسەر تەمەنمان واماندەزانی کە ئەو شوانەگەنجە درۆی دەکرد و گاڵتەی بە خەڵکی کردووە؛ بەڵام لە راستیدا لەوانەیە درۆی نەکردبێ و تەنانەت فانتێزی وگومان و خەیاڵیشی هەر نەبووبێ. وای دابنێین کەچیرۆکەکە بەم شێوەیە بووە:

گەلەگورگێک کە رۆژانێکی دوور و درێژ،  بە بێ هیچ خواردنێک، برسی و دەربەدەر بە دەشت و دەرا دەسووڕانەوە؛لە ناکاو لە کەنارێکا چاویان بە گەنجێک دەکەوێ کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی رانێک لە خۆش گۆشت­ترین مەڕ و بەرخ­گەلی ئەو زەمەنەیە.

لە ناو خۆیانا دەستیان کرد بە راوێژ کردن کە چۆن پەلاماری رانەکەی بدەن و بە خۆراکێکی خۆش زگیان بلەوەڕێنن.سەرکردەی گورگان، گورگی کارزان و بە ساڵاچوو، لە کاتێک­دا کە جگە لە شوان و رانەمەڕەکەی چاوێکیشی لە دیتر پیاوان و ژنانی وەرزێڕی ئاواییەوە بوو؛ رووی کردە گەلەگورگ و وتی:

       - دەزانم کە دۆخێکی ئه‌ستەمتان بردووەتە سەر و  زۆرتان برسییە و تاقەتتان بە سەر چووە، بەڵام بەڵێنتان پێ ئەدەم کە ئەگەر گوێ لە قسەکانم بگرن، سەر ئەکەوین و هەر هەمووی رانەکەمان پێ دەبڕێت و ئەوکات بە تەواوی تێر ئەخۆین. بەڵام بەو مەرجەی که هەرچییەکم وت گوێ­ ڕایەڵیم بکەن.

       - هەموویان وتیان کە ئەوەی دەکەین کە تۆ ئەیڵێی. چ بکەین؟

      - گورگی بەئەزموون وتی: هەر یەک بە جوانی خۆتان لە پشت بەرد و پنچکێک­دا حەشار بدەن، لەگەڵ ئاماژەی مندا وەرنە دەرەوە و پەلاماری رانەکە بدەن. بەڵام ئامان هیچیان لێ نەکەن. بەس مەترسییێ بێ بۆ سەر شوانەکە و لەگەڵ ئاماژەی دووەمی مندا، بگەڕێنەوە بۆ حەشارگەکەی خۆتان و چاوەڕوانی فەرمانی دواترم بکەن.

گورگەکان هەرکامیان خۆیان لە پشت بەردێکەوە یاخود دارێک یان دەوەنێک داشارد. لەگەڵ ئاماەژی یەکەمی گورگی پیر، پەلاماری بێ خوێنی رانەکەیان دا. شوانە گەنجەکە بە بینینی ئەمه، غافڵ­گیر بوو، زۆر ترسا و هاواری کرد: "ئەی هاوار گورگ، گورگ هاتووە"، خەڵکیش بە دەم هاوارەکەوە بۆ رزگار کردنی رانی ئاوایی وە رێ کەوتن. پیرە گورگ کە هەر هاتنی خەڵکەکەی بینی ئاماژەی دووەمی دایە سەر گورگەکان کە پاشەکشێ کەن و خۆیان حەشار بدەن. پیاوانی وەرزێڕ، بێڵ و تێڵا به‌دەس، کە گەیشتنە لای شوانەکە هیچ گورگێکیان نەدی و گەڕانەوە بۆ سەر کار و باری خۆیان.

سەعاتێ بە سەر ئەم رووداوەدا تێپەڕی بوو کە دیسان گورگی پیر بە هەمان شێوەی پێش، فەرمانی هێرشی بە دوور لە خوێن ڕشتنی دەرکرد. گورگەکان پەلاماریان دایەوە و سەر لە نوێ شوانه گەنجەکە دەنگی هەڵدا:"خەڵکی ئاوایی تکایە فریا کەون، گورگ هاتووە".

خەڵکی ئەمجارەش هەرکام بە ئامرازێکەوە چوون بۆ کوشتنی گورگەکان، بەڵام کاتێ کە گەیشتن وەکوو جاری پێشوو هیچ گورگێکیان نەبینی و گەڕانەوە.

سەعاتێکی­تر پیرە گورگی لێزان، فەرمانی هێرشێکی دیکەی دا. ئەم جار هاواری یارمەتی خوازی شوانە گەنجەکە، وەها رەنگی  پاڕانەوە و بێ دەسەڵاتی تێکەڵ ببوو کە سۆزی شینایی ئاسمانی هەتاویشی دەڕووشان. بەڵام ئیتر لە تەپەتەپی پێی پیاوە تێڵا بەدەستەکانی ئاوایی خەبەرێک نەبوو. گورگی پیر زەردەخەنەیەکی هاتە سەر لێو و یەکەم بەرخی بەردەستی کێشایە ئەو لاوە و خواردیموریدان و هۆگرانی گورگی پیریش، ئەوەیان کرد کە دەبا بیکەن.

لەو رۆژانەوە تاکوو ئەمرۆکە نووسەرانی ئەوکتێبانه، بێ ئەەوی کە بەم تاکتیکه شەڕانەیەی گورگەکان بیر بکەنەوە،تۆمارێکیان لە سەر سەرزنشت و سەرکوت کردنی ئەو شوانە گەنجە نووسیوەتەوە و ئەو کڵۆڵه بێ تاوانەیان بۆ ئێمەی منداڵانی پاکی ئەو رۆژانه، درۆزن" دەرخستە و ناساندوویانه و ئەم چیرۆکەیان بە ناوی "شوانی درۆزن" بە ئێمە ناساندووە.

ئەمە بۆ ئەو سەردەمی پاکی و بێ تاوانی ئێمە گونجاو بووە، بەڵام ئەمرۆ کە بە پێی بارودۆخی رۆژ، هەرکامێکمان لە مەجبووری بووین بە گورگێک، چی؟!

ئەگەر ئێستاکەش وا بیر دەکەنەوە کە ئەو شوانە درۆزن بووە، یان هێشتا هەر تووشی ئەو پاکییەی کۆنن، یاخود ئەم چیرۆکەتان بەمشێوە نەخوێندبووەوە؛ ئێستا ئیتر هیچ بیانوویەکتان نییە بۆ ئەوەی بڵێن شوانی درۆزن.