( دهقی فارسیی ئهم داستانه دهتوانن لهم لینکه وهربگرن. پاسوۆرد: www.98ia.com )
سەرانسەر تەمەنمان واماندەزانی کە ئەو شوانەگەنجە درۆی دەکرد و گاڵتەی بە خەڵکی کردووە؛ بەڵام لە راستیدا لەوانەیە درۆی نەکردبێ و تەنانەت فانتێزی وگومان و خەیاڵیشی هەر نەبووبێ. وای دابنێین کەچیرۆکەکە بەم شێوەیە بووە:
گەلەگورگێک کە رۆژانێکی دوور و درێژ، بە بێ هیچ خواردنێک، برسی و دەربەدەر بە دەشت و دەرا دەسووڕانەوە؛لە ناکاو لە کەنارێکا چاویان بە گەنجێک دەکەوێ کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی رانێک لە خۆش گۆشتترین مەڕ و بەرخگەلی ئەو زەمەنەیە.
لە ناو خۆیانا دەستیان کرد بە راوێژ کردن کە چۆن پەلاماری رانەکەی بدەن و بە خۆراکێکی خۆش زگیان بلەوەڕێنن.سەرکردەی گورگان، گورگی کارزان و بە ساڵاچوو، لە کاتێکدا کە جگە لە شوان و رانەمەڕەکەی چاوێکیشی لە دیتر پیاوان و ژنانی وەرزێڕی ئاواییەوە بوو؛ رووی کردە گەلەگورگ و وتی:
- دەزانم کە دۆخێکی ئهستەمتان بردووەتە سەر و زۆرتان برسییە و تاقەتتان بە سەر چووە، بەڵام بەڵێنتان پێ ئەدەم کە ئەگەر گوێ لە قسەکانم بگرن، سەر ئەکەوین و هەر هەمووی رانەکەمان پێ دەبڕێت و ئەوکات بە تەواوی تێر ئەخۆین. بەڵام بەو مەرجەی که هەرچییەکم وت گوێ ڕایەڵیم بکەن.
- هەموویان وتیان کە ئەوەی دەکەین کە تۆ ئەیڵێی. چ بکەین؟
- گورگی بەئەزموون وتی: هەر یەک بە جوانی خۆتان لە پشت بەرد و پنچکێکدا حەشار بدەن، لەگەڵ ئاماژەی مندا وەرنە دەرەوە و پەلاماری رانەکە بدەن. بەڵام ئامان هیچیان لێ نەکەن. بەس مەترسییێ بێ بۆ سەر شوانەکە و لەگەڵ ئاماژەی دووەمی مندا، بگەڕێنەوە بۆ حەشارگەکەی خۆتان و چاوەڕوانی فەرمانی دواترم بکەن.
گورگەکان هەرکامیان خۆیان لە پشت بەردێکەوە یاخود دارێک یان دەوەنێک داشارد. لەگەڵ ئاماەژی یەکەمی گورگی پیر، پەلاماری بێ خوێنی رانەکەیان دا. شوانە گەنجەکە بە بینینی ئەمه، غافڵگیر بوو، زۆر ترسا و هاواری کرد: "ئەی هاوار گورگ، گورگ هاتووە"، خەڵکیش بە دەم هاوارەکەوە بۆ رزگار کردنی رانی ئاوایی وە رێ کەوتن. پیرە گورگ کە هەر هاتنی خەڵکەکەی بینی ئاماژەی دووەمی دایە سەر گورگەکان کە پاشەکشێ کەن و خۆیان حەشار بدەن. پیاوانی وەرزێڕ، بێڵ و تێڵا بهدەس، کە گەیشتنە لای شوانەکە هیچ گورگێکیان نەدی و گەڕانەوە بۆ سەر کار و باری خۆیان.
سەعاتێ بە سەر ئەم رووداوەدا تێپەڕی بوو کە دیسان گورگی پیر بە هەمان شێوەی پێش، فەرمانی هێرشی بە دوور لە خوێن ڕشتنی دەرکرد. گورگەکان پەلاماریان دایەوە و سەر لە نوێ شوانه گەنجەکە دەنگی هەڵدا:"خەڵکی ئاوایی تکایە فریا کەون، گورگ هاتووە".
خەڵکی ئەمجارەش هەرکام بە ئامرازێکەوە چوون بۆ کوشتنی گورگەکان، بەڵام کاتێ کە گەیشتن وەکوو جاری پێشوو هیچ گورگێکیان نەبینی و گەڕانەوە.
سەعاتێکیتر پیرە گورگی لێزان، فەرمانی هێرشێکی دیکەی دا. ئەم جار هاواری یارمەتی خوازی شوانە گەنجەکە، وەها رەنگی پاڕانەوە و بێ دەسەڵاتی تێکەڵ ببوو کە سۆزی شینایی ئاسمانی هەتاویشی دەڕووشان. بەڵام ئیتر لە تەپەتەپی پێی پیاوە تێڵا بەدەستەکانی ئاوایی خەبەرێک نەبوو. گورگی پیر زەردەخەنەیەکی هاتە سەر لێو و یەکەم بەرخی بەردەستی کێشایە ئەو لاوە و خواردی. موریدان و هۆگرانی گورگی پیریش، ئەوەیان کرد کە دەبا بیکەن.
لەو رۆژانەوە تاکوو ئەمرۆکە نووسەرانی ئەوکتێبانه، بێ ئەەوی کە بەم تاکتیکه شەڕانەیەی گورگەکان بیر بکەنەوە،تۆمارێکیان لە سەر سەرزنشت و سەرکوت کردنی ئەو شوانە گەنجە نووسیوەتەوە و ئەو کڵۆڵه بێ تاوانەیان بۆ ئێمەی منداڵانی پاکی ئەو رۆژانه، " درۆزن" دەرخستە و ناساندوویانه و ئەم چیرۆکەیان بە ناوی "شوانی درۆزن" بە ئێمە ناساندووە.
ئەمە بۆ ئەو سەردەمی پاکی و بێ تاوانی ئێمە گونجاو بووە، بەڵام ئەمرۆ کە بە پێی بارودۆخی رۆژ، هەرکامێکمان لە مەجبووری بووین بە گورگێک، چی؟!
ئەگەر ئێستاکەش وا بیر دەکەنەوە کە ئەو شوانە درۆزن بووە، یان هێشتا هەر تووشی ئەو پاکییەی کۆنن، یاخود ئەم چیرۆکەتان بەمشێوە نەخوێندبووەوە؛ ئێستا ئیتر هیچ بیانوویەکتان نییە بۆ ئەوەی بڵێن شوانی درۆزن.
sipas u pezanin
zor jiwane
her bijin u berdewam bin